هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکراکرد
هەپەگە ئاماژەی بەوەدا گەریلایەک بە ناوی ئارمانج مەروان لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤دا شەهیدبووە و وتی: "لە هەر سات و کاتێکدا کە خەباتی بەڕێوەبردبێت، هەوڵیداوە فەلسەی ئاپۆی زیندوو ڕاگرێت."
هەپەگە ئاماژەی بەوەدا گەریلایەک بە ناوی ئارمانج مەروان لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤دا شەهیدبووە و وتی: "لە هەر سات و کاتێکدا کە خەباتی بەڕێوەبردبێت، هەوڵیداوە فەلسەی ئاپۆی زیندوو ڕاگرێت."
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە پەیوەست بە شەهید بەم شێوەیە:
"قارەمانی ئامەد، هاوڕێمان میلیتانی ئاپۆیی، ئارمانج مەروان لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤دا شەهیدبوو.
هاوڕێمان ئارمانج کە فەلسەی ئاپۆیی کردبوو بە شێوازی ژیانی، بە فیداییەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێمان کە بێ وچان لە نێو هەوڵدانی مەزنکردنی تێکۆشاندابوو، بەو مانایەوە ڕەنجێکی مەزنی بەخشی. هاوڕێمان ئارمانج هەموو کات لە دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک توڕەییەکانی گۆڕی بۆ تێکۆشانی سەربازی و ئایدۆلۆژی. هاڕێمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا ورەی دەبەخشی بە هاوڕێکانی، بە شداریکردن لە چەندین خەباتی گرنگ و ستراتیژییدا بووە بە شایستەی باوەڕداری هاوڕێکانی. لە هەر جێگایەک کە وەک فەرماندە خەباتی دەکرد، هەوڵی دەدا فەلسەفەی ئاپۆی زیندوو ڕاگرێت.
هاوڕی ئارمانج مەروان بە کەسێتی تێگەیشتووی، خاکی و سادەیی ببو بە فەرماندەیەکی نموونەی بۆ هەموو هاوڕێیانی، بە مۆرڵ و جۆشبوونیەوە بووە بە سەرچاوەی هێز بۆ هاوڕێیانی. هاوڕێ ئارمانج کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هاوڕێیانی دروستکرد و لە بواری تێکۆشاندا بوو بە سەرچاوەی هێزی هاوڕێیانی، هەرچەندە شەهیدبوونی بۆ هاوڕێیانی زۆر بە ئازاربوو، بەڵام بوو بە هۆکاری گەشکردنی تێکۆشان.
بەم هەستەمانەوە سەرساغی بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێ ئارمانج و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەخوازین، بەڵێن دەدەین یادکردنەوەی هاوڕێمان بە ئازادی ڕێبەرێتی لە کوردستانی ئازاددا زیندوو ڕاگرین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ ئارمانج بەم شێوەیە:
ناسناو: ئارمانج مەروان
ناو و پاشناو: ئۆزگور یەنی
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئایشە – سری
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا."