لە شڕنەخ لانیکەم ٢٥ کەس دەستبەسەرکران

لە ناوچەکانی جزیر و هەزەخی شڕنەخ هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لانیکەم ٢٥ کەسیان دەستبەسەرکرد.

لە ناوچەکانی جزیر و هەزەخی شڕنەخ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لانیکەم ٢٥ کەس دەستگیرکران.

ئەڤین کورت و چەلیک دەنکەر لەناو دەستبەسەرکراواندان. هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە نەزانراوە.

هـ. ب