قەسەدە لە دێرەزۆر و قامشلۆ لەدژی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

قەسەدە لە قامشلۆ و دیرەزۆر لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ٥ چەتە دەستگیرکران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "هێزەکانمان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاروچکەی شەهیل و گوندەکانی دێرەزۆر و تەل حەمیس و گوندەکانی قامشلۆ، لەدژی شانە شاراوەکانی داعشی تیرۆرسیت دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی جیاواز کردووە.

یەکەم ئۆپەراسیۆن لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە شاروچکەی شەهیل ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی شانە شاراوەکانی داعش دەستگیرکراون.

دووەم ئۆپەراسیۆنیش لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنەکە لە شاروچکەی تەل حەمیس بووە.  لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی داعش کە هاوکاری خانەوادەکانی دەکرد لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن دەستگیرکراوە و دەست بە سەر ژمارەیەک کەلوپەلی تەکنیکیدا گیراوە."

ف.ق