لە هێلسنکی هێرشەکەی بەلژیکا بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا

لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا هێرشی پۆلیسی بەلژیکا بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا.

ئەمڕۆ لە شاری لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا، کوردان و دۆستەکانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی بەلژیکا کۆبوونەوە و هێرشی سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەریان شەرمەزار کرد.

لەوێ ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و هێرشی پۆلیسی بەلژیکا شەرمەزار کرا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، پێویستە ڕێز لە مافی ڕۆژنامەگەریی ئازاد بگیرێت.