بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ٤ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ٤ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جۆرە کۆبوونەوە، خۆپیشاندنا و رێپێوانی هەڵوەشاندبوو، جگە لە دەزگا هەستیارەکان ٤ رۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

'بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆرۆنا بکرێت'

ڕاگەیەنراوی خۆسەری دیموکراتیک بەم شێوەیەیە:

"بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووەتە نەخۆشیەکی جیهانی، بۆ ئەوەی کۆمیتەی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەڵمەتی پاکژکردن و ڕشتنی دەرمان بەڕێوەببەن، بڕیار دراوە ٤ ڕۆژ وەک پشوو رابگەیەنرێت.

لەم چوارچێوەیەدا جگە لە دەزگا هەستیارەکان، لە دەزگا فەرمیەکانی سەر بە خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ تا ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ پشووی فەرمیە."

ف.ق