لەسەر داوای هەدەپە ١٦٠ رێکخراوی مەدەنی کۆبوونەوە

لەسەر داوای کۆمسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەدپە، لە ئیستەنبول نوێنەرانی ١٦٠ رێکخراو کۆبوونەوەیەکیان رێکخست.

کۆبوونەوەى رێخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە رێگەى ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا. تونجەر باقر خان جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ کاروباری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی هەدەپە لە گەڵ حیزبەکاندا، پەرلەمانتاری هەدەپە محەمەد روشتو تیریاکی، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ئیستەنبول ئەلیف بولوت و ئەرداڵ ئاڤجی بەشداری کۆونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە یاساکانی داسەپاندنی قەیوم و کاریگەریی لەسەر کاروبار و چالاکییەکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا و ژمارەیەک پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە خرانەڕوو.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی سەر ئۆپۆزسیۆن، دۆخی زیندانیان و گۆشەگیری لێکدانەوەى بۆ کرا.

ژ.ت