هەبەدەهە: پاسەوانێک بە سزاگەیەندرا

جەنگاوەرانی ئۆرهان یڵمازکایای هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ پاسەوانێکیان بە سزاگەیاندووە.

جەنگاوەرانی ئۆرهان یلمازکایای بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "٢٤ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گەڕەکی عوسمان غازی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ پاسەوانێکی ئەشکەنجەکاری رژێمی ئاکەپە و مەهەپە کاتێک دەیویست ئۆتۆمبێلەکەی رابگرێت و دەست بە کار بکات، کرایە ئامانجی گولـلەکانمان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دەستبەجێ مەتینا و ئەو شوێنانە جێبهێڵن کە دەتانەوێت داگیریان بکەن! یان ئەوەتا بەردەوام دەکرێنە ئامانج لەلایەن ئێمەوە! داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە بەشداری ریزەکانی هەبەدەهەدا بکەن و لێپێچینەوە لە فاشیزم و هاوکارەکانی بکەن".

هـ . ب