نیاز عەبدوڵا: پەدەکە بنکەکانی خۆی پێشکەشی سوپای تورک کردووە

نیاز عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، هێزەکانی ٨٠ی پەدەکە لە هەندێک شوێن هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و بەشێک لە بنکەکانی پەدەکە پێشکەشی سوپای تورک کراون و لەسەدا ٥٠ی ناوچەی بادینان لەژێر داگیرکاریدایە.

پەدەکە بنکەکانی خۆی پێشکەشی سوپای تورک کردووە

نیاز عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، دوای سەردانەکەی ئەردۆغان، مەترسی ئەوەش هەیە ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان عێراق و تورکیا بکەونە جێبەجێکردنەوە.

نیاز عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ئاشکرایکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و ڕایگەیاند، "بەڵام لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان ناڕەزایبوونیکی جدیی نیشان نەدرا، حکومەتەکانی عێراق و کوردستان بێدەنگ بوون ئیدارەی فیدراڵی باشوور دابەش بووە و هێزە سەربازییەکان بەم شێوەیەن هێزەکانی ٨٠ی پەدەکە بە داخەوە لە زۆر شوێن لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا هاوکاری هەواڵگری تورکیا دەکەن و تەنانەت بنکەکانی خۆیان پێشکەشی سوپای تورک کردووە، ئێستا لەسەدا ٥٠٪ هەرێمی بەهدینان و هەندێک ناوچە لەژێر دەسەڵاتی سیخوڕی دەوڵەتی تورکدایە. بۆ نمونە بەرپرسێکی باڵای میت ڕایگەیاند لە کوردستانی فیداراڵ ٦ لقی میت بوونی هەیە، باسی هەرێمی بن کونترۆڵی یەنەکەی کرد باسی بنکەی سیخوڕی لەو شوێنانە کرد. لەلایەکی ترەوە پێشبینی دەکرا حکومەتی عێراق دژی داگیرکاری تورکیا ناڕەزایەتی دەرببڕێت، بەڵام دوای ئەوەی تورکیا زۆرجار هەڕەشەی بڕینەوەی ئاوی بەروی عێراقدا کرد، ئەم دۆخە گوشارێکی گەورەی لەسەر عێراق دروستکرد.

بنکەکانی تورکیایان فەرمی کردەوە

نیاز عەبدوڵا سەرنجی بۆ مەترسییەکانی دوای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ڕاکێشا و ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر کرابوون لەمەودوا جێبەجێ دەکرێن. نیاز عەبدوڵا دەڵێت، یەکێک لە مەترسییەکان ئەوەیە کە بنکەکانی تورکیا لە کوردستانی فیدراڵ وەک بنکەی فەرمی سەیر بکرێن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ساڵانی هەشتاکان ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و دەوڵەتی تورکیادا هەبوو کە تورکیا دەتوانێت چەند کیلۆمەترێک بچێتە ناو خاکی عێراقەوە. کوردستانی باشوور، لە ئەنجامی ناسەقامگیریی سیاسی و سەربازی و ئابووری، نموونە ئازادیی ڕادەربڕین و هەڕەشە و ئەشکەنجە بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان، ڕووبەرووی کێشە و ئاڵۆزیەکی زۆر بووەتەوە. ئەمەش بووەتە بابەتێکی مەترسیدار و خەڵک لە مەترسیدان. زۆربەی زیندانیانی بادینان و ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ڕەخنەکانیانەوە لەدژی داگیرکەری تورکیا دەستبەسەر کراون."