ئەندامانی HBDH لە ئەستەنبوڵ ١ی ئازاریان پیرۆز کرد
ئەندامانی HBDH لە کۆڵانەکانی ئەستەنبوڵ ١ی ئایاریان بە پانکارت و مۆلۆتۆف پیرۆز کرد.
ئەندامانی HBDH لە کۆڵانەکانی ئەستەنبوڵ ١ی ئایاریان بە پانکارت و مۆلۆتۆف پیرۆز کرد.
HBDH ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ١ی ئایاردا کە دەسەڵاتی ئاکەپە بە بیانوی پەتای کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە، بە پانکارتی 'بژی یەکی ئایار' و بە مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدراوە.
هەروەها باسی ئەوەکرا، کۆڵانەکان نەک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کرێکار و رەنجدەران قەدەغەکراوە، بەڵکو بەهۆی دەسەڵاتی کۆشک قەدەغەکراوە. دەسەڵات چەندین مانگە بە هۆی بەرژەوەندیەکانی خاوەن کارەکان وەبەرهێنانیان ڕانەگرتووە، بەڵام بەهۆی یەکی ئایارەوە لەسەر ناوی تەندروستی گەل، کۆڵان و گۆڕەپانەکان قەدەغە دەکەن. پەتاکە ئێمەی کرێکار و ڕەنجدەر ناکوژێت، بەڵکو کاپیتالیزم دەمانکوژێت. لە دژی ئەم سیستمە داگیرکەرە بەشداری لە تێکۆشانی یەکگرتووی ئێمە ببن."
ف.ق