رۆڵەکانى ئاگر لە ئایدنی تورکیا لە دژی وێستگەیەکی وزە چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر رایانگەیاند، لە دژی ناوەندی وزەی ژێرزەویی سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی (ئێم. ب) لە ناوچەى ئەفەلەرانی پارێزگای ئایدن چالاکییەکیان ئەنجامداوە.  

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر راگەیاندراوێکیان لەبارەى ئەوە چالاکییەیانەوە بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوێنێ لە گەڕەکی یلمازکۆی لە ناوچەى ئەفەلەر لە ئایدن لە دژی ناوەندی وزەی ژێرزەویی گروپی کۆمپانیاکانى (ئێم. ب) چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو چالاکییەوە زیانێکى زۆر بە کۆمپانیاکە و موحەڕەم بالاتی بەڕێوەبەریان گەیشتووە.

ژ.ت