ڕۆژانامەوانانی ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچو دیموکراسی سزادران

دانیشتنی بڕیاری دۆسییەی پەیوەندیدار بە ٦ ڕۆژنامەوان و بڵاوکەرەوەیەکی ڕۆژنامەیی لە ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچو دیموکراسی تەواوکرا.

دانیشتنی دادگایی تاوانی قورسی ئەستەنبوڵ لە بارەی دۆسییەی پەیوەندیدار بە ٦ ڕۆژنامەوان و بڵاوکەرەوەیەکی ڕۆژنامەیی لە ڕۆژنامەی ئۆزگورلوکچو دیموکراسی تەواوکرا. کە بە پاساویی 'ئەندامێتی ڕێکخستن'، 'بانگەشەی ڕێکخستن'، 'هاندان بۆ کینە و خراپەکاری' و ' پیاهەڵدان بە تاوان و تاوانکاران' تۆمەتبارکرابوون.

لە بڕیارەکەی دادگادا بە پاساوی 'هاوکاریکردنی ڕێکخستن' سزایی  ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیکردنی بۆ ڕۆژنامەوانان محمەد عەلی چەلەبی بڕیەوە و هەرەوەها سزای ٣ ساڵ و مانگێک و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بۆ هەر یەک لە ڕۆژنامەوانان ڕەیحان حاجی ئۆغلۆ، ئیحسان یاشار، ئیسحاق یاسول و هیجران ئورونە بڕییەوە.

هەرەوەها دادگا بڕیاری بێ تاوانی ڕۆنامەوان مزگین فەندیک دەرکرد، وە وە دۆسییەی پنار تارلەکی بە جیاواز وەرگرت.

سەبارەت بە ڕۆژنامەوانان، دادگا بڕیاری چوونەدەرەوەی وڵاتی لە سەر ڕۆژنامەوانان لابرد.