دەکەپە/بیرلیک یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ و 'هەموو نەمرانی' کردەوە

دەکەپە/بیرلیک یادی ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ (محەمەد کوورناز) و 'هەموو نەمرانی' کردەوە وتی؛ "پێویستە لە کاتێکی گونجاودا تێکۆشانی بە ڕێکخستنبوو بکەین کە ڕێگا بۆ بە ڕێکخستنبوونی جەماوەری بکاتەوە."

دەکەپە/بیرلیک بە ڕاگەیاندراوێک، بە بۆنەی ٧ هەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونیەوە، ئولاش بەیرەقدارئۆغڵوی یادکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "یەکێک لە پێشەنگانی دامەزرێنەری تەڤگەرمان، هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ کە لە دژی جیهادگەراییەکانی داعش جەنگا و لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو. لە ٧هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا. وەک چۆن کۆمۆنارەکانی شۆڕشگێڕ، وەک هەموو ساڵێک، لە نێوان ٩ بۆ ١٦ی گوڵان، لە کەسایەتی هاوڕێ ئولاش بەیرەقدارئۆغلۆ، سوفی تامەر، ڕاسیخ، چەمەرە، ڕۆبین، دۆغان، ئیدل، زاهیدە، کۆمرەت، جیهان، حەسەن عەلی، ئولاش عادل، بایرام عەلی، نورهاک، محەمەد عەلی و جەرین گونەش بەرز دەنرخێنین. هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە بە خوێن و ئارەقە بزووتنەوەکەمان بنیاتنا، وەک دوێنێ، دوێنی ئەمڕۆشمان ڕووناک دەکەن، بوێری و بڕیارداریمان پێدەبەخشن."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە؛ " پێویستە لە کاتێکی گونجاودا تێکۆشانی بە ڕێکخستنبوو بکەین کە ڕێگا بۆ بە ڕێکخستنبوونی جەماوەری بکاتەوە. لە تێکۆشانی مافدار هەتا بە شەڕ بە پێشەنگایەتی ڕێبەرێتی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ پێویستە بەرەیەک بونیادبنێین."