لە سوید لە یەکی ئایاردا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە ٥ شاری سوید کوردستانیان بە بۆنەی ١ی ئایارەوە چالاکیان ئەنجامدا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان لە ١ی ئایاردا لە ئورەبرو لە گۆڕەپانی ڤاگۆسترۆن، لە برۆنپارکی گۆتیبۆرگ، ئیریکسلوندی ناوەندی فرۆشتنی ڤاستیراس، لە هێلسینگبۆرگ و سۆدیرهامن کۆبوونەوە و ١ی ئایاریان پیرۆز کرد. لە چالاکیەکاندا فشار و ئۆپەراسیۆنی قێرکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد شەرمەزار کرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بژی یەکی ئایار'، 'دەوڵەتی تورک لە کوردستان گۆڕت ونکە'، 'کۆتایی بە داگیرکەری تورک بهێنن'، پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا داوا کرا کە بەرێوەبەرایەتی باشووری کوردستان کۆتایی بە هاوکاریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێنێت و داوا لە ڕای گشتی سوید کرا کە لەدژی هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە و پشتگیری لە گەلی کورد بکەن.

ف.ق