لە پاریس مەراسیمێکی شکۆدار بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بەڕێوەچوو
لە پاریس بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەڕاسیمێکی شكۆدار ئەنجام درا و باسی ڕەنجی نیو سەدەی تێکۆشانی هەردوو نەمر کرا.
لە پاریس بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەڕاسیمێکی شكۆدار ئەنجام درا و باسی ڕەنجی نیو سەدەی تێکۆشانی هەردوو نەمر کرا.
بۆ کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا شەهید بوونیان ڕاگەیاندرا، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا مەڕاسیمێکی یادکردنەوە ئەنجام درا.
بە ناوی ڕێبەر ئاپۆ، کەجەکە، کەژەکە و ئەنجوومەن و کۆمەڵەکانی فەڕەنسا تاجەگوڵێنەی یادکردنەوە دانرا.
مەراسیمی یادکردنەوەکە لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک ڕێزگرتن بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن هاوسەرۆکانی فەجەدەکە-بی ئێف ئازاد دۆغان و فەڤزییە ئەردەمیرجی قسەیان کرد.
فەڤزییە ئەردەمیرجی ئاماژەی بەوەدا ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بۆ ئەوان هەمیشە نمونەیەکە و گوتی: "لەگەڵ ئەواندا تێکۆشانی ئازادییم ناسی. بوون بە پێشەنگمان، ڕێگەیان نیشانماندا. قەرزاری ئەوانین. لەم کاتەدا دەبێت تێکۆشان فراوان بکەین، بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی کوردستان تاجدار بکەین. لە کەسێتی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون و فوئاددا هەموو شەهیدان بە شکۆ و منتەدارییەوە یاد دەکەمەوە."
پاشان ئازاد دۆگان گوتی: "پڕۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد. لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتیی بە ڕێکخستن بکەین، تێدەکۆشین."
پاشان شیعرەکانی عەلی حەیدەر قەیتان گوێی لێگیرا و پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە.
کاراکۆجان: هەڤاڵی سەرەتایی ڕێبەرێتی بوو
هەڤاڵی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ساکینە کاراکۆجان لە یادکردنەوەکە قسەی کرد و گوتی: "چانسی ئەوەم هەبوو هەر دوو هەڤاڵ لە ماوەی زۆردا بناسم، لەگەڵیاندا هاوڕێتی بکەم. هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ تایبەتمەندی جەنگاوەری شۆڕشگێڕی هەروەها هەڤاڵێک بوو گرنگی بە پەروەردە، فەلسەفە، شیعر، هونەر و لە نێو ئەمانەدا بەرهەمهێنانی دەکرد. هاوڕێ و گەلە وڵاتپارێزەکەمان گەواهیدەری ڕەنجی ئەون لە نێو تێکۆشاندا. تاوەکو کۆتایی دڵسۆزی ڕێبەرەکەمان بوو. هەڤاڵی دەستپێکی ڕێبەرێتی بوو."
'لە دەشت، زیندانەکان و چیا بەرخۆدانی کرد'
کاراکۆجان سەبارەت بە ڕەزا ئاڵتون گوتی: "یەکێک لە هەڤاڵانی توزلوچایر بوو کە کەمال پیر ئەوی بەشداری نێو تێکۆشان کرد. جەنگاوەڕێکی پێشەنگبوو. لە حیلوان بەرخۆدانی کرد، لە زیندانی ئامەد بەرخۆدانی کرد، لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەرخۆدانی کرد."
وتیشی: "ئەرکی ئێمە ئەوە ئاڵای تێکۆشانیان سەربخەین. دەبێت بەم بەرپرسیارێتییەوە تێکۆشان فراوان بکەین. لە کەسێتی هاوڕێ ڕەزا و فوئاددا بە تایبەتی شەهیدانی مانگی ئایار، هەموو شەهیدانمان یاددەکەینەوە و بەڵێنی دڵسۆزی یادکردنەوەیان دەدەین."
پاشان سینەفزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی هەر دوو پێشەنگ نیشان درا.
زوهرە ئاڵتون: لە سەرەتادا پارتی هیچ شتێکی نەبوو
خوشکی ڕەزا ئاڵتون زوهرە ئاڵتون و خوشکی عەلی حەیدەر قەیتان سەلما قەیتان لە ئەڵمانیایەوە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون، قسەیان کرد.
زوهرە ئاڵتون سڵاو لە بەشداربووان کرد و گوتی: "هەڤاڵ فوئاد و هەڤاڵ ڕەزا لە ڕۆژانی سەرەتاوە تاوەکو ساتی شەهید بوونیان، ڕەنجی زۆریان دا. لە سەرەتادا هەم تێدەکۆشان هەم کاریان دەکرد. لەسەرەتادا پارتی هیچ شتێکی نەبوو. بە تایبەتی هەڤاڵ حەقی قەرار هەموو کادران هەم مرۆڤەکانی بە ڕێکخستن دەکرد هەم پێداویستییە ماددییەکانی پارتەکەیان دابین دەرکرد. ئەگەر تێکۆشان گەشتە ئەم ئاستە لە سایەیی ڕەنج و دڵسۆزی ئەم هەڤاڵانە بوو. تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ئەوان دڵسۆز دەبین، دڵسۆزی ڕێبەرێتیین، دڵسۆزی شەهیدانین."
سەلما قەیتان: دەبێت وەک ئەوان بە ئیرادەوە ڕێپێوان بکەین
سەلما قەیتان ئاماژەی بەوەدا براکەی لە قۆناغی منداڵێتیدا لە خوێندن گرنگی بە پەروەردە دەدا و گوتی: "لە دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆی ناسی، بەشداری ئەو بوو. لەگەڵ ئەو ڕێپێوانی کرد، هاوڕێتی کرد. هەڤاڵ ڕەزاش بە هەمان شێوە بوو. بۆ گەلی کورد، بۆ هاوڕێیانی شەهیدبوونی سەخت بوون، بەڵام دەبێت هەموومان ئەمە بزانین؛ وەک چۆن هاوڕێ ڕەزا و فوئاد بە دڵسۆزی تێکۆشانیان کرد، دەبێت ئێمەش بە ئیرادەوە ڕێپێوان بکەین. بە یادکردنەوەی شەهیدانمان دەڵێین، ئێمە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆداین."
زوهرە ئاڵتون و سەلما قەیتان یادوەری پەیوەست بە شەهیدانیان گێڕایەوە.
ئایدار: دەروێشەکانی سەدەی ٢١ بوون
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار بەشداری یادکردنەوەکە بوو، شەهیدانی یادکردەوە و گوتی: "لە دەستپێکی تەڤگەرەوە تاوەکو ساتی شەهیدان بوونیان بە جۆش و دڵسۆزییەکی مەزنەوە تێکۆشان. تەڤگەر کە بە گروپێکی بچوک دەستی پێکرد ئەمڕۆ گەشتووە بە میلیۆنان مرۆڤ لێرەدا ڕەنجی مەزنی ئەم هەڤاڵانە هەیە. بەڕاستی هاوڕێ فوئاد و ڕەزا دەروێشی سەدەی ٢١ بوون، بە تێکۆشانیان دەروێشبوون. کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە کرا بە دیاری هاوڕێ ڕەزا و فوئاد. ئەوان سیمبولی شۆڕش و ژیانی ئازادن. ئەم هاوڕێیانە زۆر لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەشتن. ئێمە دەبێت خەون و خەیاڵەکانی هاوڕێ فوئاد و ڕەزا بە دی بێنین. بەڵێنمان بۆ هاوڕێیانمان ئەوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە دی بێنین، پێکەوە لەگەڵ ڕێبەرێتی لە کوردستانێکی ئازاد بژین."
لە دوای قسەکان هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات شیعرەکانی سیاسەتمەدار جومعە تاق لەسەر عەلی حەیدەر قەیتان و شیعرێکی عەلی حەیدەر قەیتانی خوێندەوە. پاشان بەشداربووان سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و مەڕاسیمەکە کۆتایی هات.