لە شتوتگارت بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا
گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارت بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نەیەتەدی، هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان دەبین".
گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارت بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نەیەتەدی، هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان دەبین".
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز (سارا) و فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز هەڵگیرا. گەنجان پانکارتی "بە گەنجی دەستمانپێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین"یان هەڵگرت و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ژن ژیان ئازادی" و "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.
گەنجان نزیکەی دوو کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، گوتیان: "وەک گەنجان تا کۆتایی پشتگیری لە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. گرنگ بۆ ئێمە، پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نەیەتەدی، هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکان دەبین".
گەنجان سڵاویان کرد لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە قامیشلۆ ئەنجامدرا.
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.