لە ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا
لە شاری فریدریکهافنی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهید دڵسۆز ساریا (ئیسماعیل چەلیک) کە ١١ ی ئابی ٢٠١٩ شەهیدبوو، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە شاری فریدریکهافنی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهید دڵسۆز ساریا (ئیسماعیل چەلیک) کە ١١ ی ئابی ٢٠١٩ شەهیدبوو، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆماو و ئەنجوومەنی گەلی فریدریکهافن ڕێکخرا و لە ناوەندی کۆمەڵەی هەرێمی بەڕێوەچوو.
چالاکییە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێ کرد.
بنەماڵەی شەهیدان و وڵاتپارێزان بەشداری یادەکە بوون، هەستی خۆیان دەربڕی. لە قسەکاندا دڵسۆزی بۆ شەهیدان دووپاتکرایەوە.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.