قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە ساڵی ٢٠٢٤ لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی ٤ شەڕڤانی ڕاگەیاند. دووپاتی دەکاتەوە شەڕڤانەکان لە ڕێگەی پاراستنی گەل و خاکەکەیان بەرامبەر هەموو هێرش و هەڕەشەکان شەهیدبوون.

قەسەدە دەڵێت: "بە سەربەرزییەوە ڕایدەگەیەنین، هاوڕێیانمان چەکدار ئارتەش (عەبدوڵا ئایکوز)، کەمال ئەروە (عەبدوڵا کایا)، محەمەد حەسۆ (محەمەد ئیبراهیم حەسۆ) و زیندان (یوسف حەمادی خەلیفە) لە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە شەهیدبوون".

قەسەدە ڕایدەگەیەنێت چەکدار ئارتەش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و خاوەن شەهید لەدایکبووە، بە بەهای وڵاتپارێزیی گەورە بووە، بە خۆشەویستی شۆڕش و پاراستنی وڵاتەوە بەشداری ڕیزەکانی قەسەدەی کردووە. چەندین خولی پەروەردەیی بینیوە، بەشداری چەندین هەڵمەتی سەربازی دژی داعش و داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کردووە، بەتایبەت هەڵمەتی ڕزگارکردنی تەل کۆچەر لە ساڵی ٢٠١٣. چەندین جار بریندار بووە، بەڵام بەردەوام بووە لە تێکۆشان و بەرخۆدان.

کەمال ئەروەش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و پڕ لە بەهای نەتەوەیی و شۆڕشگێڕیی لەدایکبووە، بەشداری چەندین خولی سیاسی و ئایدۆلۆژیی و سەربازیی کردووە، لە چەندین هەڵمەتی سەرکەوتوودا بەشداربووە. هەرچەند بەهۆی نەخۆشییەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا، بەڵام بە پێداگرییەوە بۆ دۆزەکەی تێکۆشا.

محەمەد حەسۆش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و خاوەن شەهید لەدایکبووە، براکەی لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی مەنبەج لەدەستی داعش شەهیدبوو، لە چەندین خولی پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژیی بەشداربووە. نموونەی شەڕڤانێکی بەدیسپلین بووە.

زیندان خاوەنی لێهاتووییەکی سەربازی و پێشکەوتنێکی بەرچاو بوو. شەڕڤانێکی بەجۆش و بوێر بوو. تا دوا سات بەبێ گوێدانە پرۆپاگەندەی دوژمن و بانگەشە درۆینەکانی بەرخۆدانی کرد.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و دەڵێت: "پێداگرین لەسەر درێژەدان بە رێگەی شەهیدان و پاراستنی خەون و ئامانجەکانیان".

ناسنامەی شەهیدەکان:

ناسناو: چەکدار ئارتەش

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئایکوز

ناوی دایک: ساجیدە

ناوی باوک: ساری

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین، ١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: کەمال ئەروە

ناو و پاشناو: عەبدوڵا کایا

ناوی دایک: کامیلە

ناوی باوک: عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: سیرین، ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: محەمەد

ناو و پاشناو: محەمەد حەسۆ

ناوی دایک: یازی

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج_گوندی کابریجا، ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

* * *

ناسناو: زیندان

ناو و پاشناو: یوسف خەلیفە

ناوی دایک: موفیدە

ناوی باوک: حەمادی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج، ١٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.