هەپەگە: سوپایی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی ئەنجامداوە
سوپایی تورکی داگیرکەر ٣٠ جار بەتەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. وە سێ جاریش چەکی فسفۆری بەکارهێناوە.
سوپایی تورکی داگیرکەر ٣٠ جار بەتەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. وە سێ جاریش چەکی فسفۆری بەکارهێناوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر هێرشەکانی سوپایی تورکی داگیرکەر بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو وتی: "لەم سات و کاتەدا کە هەموو لایەک سەرنجییان لەسەر ڕووداوی جیاوازە، سوپایی تورکی داگیرکەر کە تاوانباری جەنگە، بە تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هاوکات چەکی فسفۆر، کە بەکارهێنانی لە جەنگدا قەدەغەکراوە لە دژی تونێلەکانمان بەکارهێناوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە درووستکردنی ڕێگەیی داگیرکارییدا بوون. لە پاش گورزی چالاکییەکە داگیرکەران ناچاربوون ٢ حەفارە و ئۆتۆمبیلێکی جۆری کریپی تا ڕادەیەک بکشێننەوە و لە کارکردن بوەستن.
٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
٣ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە سیستەمێکی ڕادار تێکشکێندرا.
٥ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا.
٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
٥ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێرەکانی ١١:٢٠، ١٢:٠٥ و ١٢:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی فەردیی سێ جار گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە هەوڵی نزیکبوونەوەبوون لە تونێلەکانی شەڕمان و لە جوڵەکردن وەستێندران. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
٣ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. لەم چالاکییەدا کە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا و گورز لە حەشارگەیەکی داگیرکەران وەشێندرا.
هێرشەکانی سوپایی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛
لە ٢، ٣، ٤ و ٥ی کانوونی یەکەمدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٩ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
٥ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و بۆردوومانکرا.
٤ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ ٢٠ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.
هێرشەکانی سوپایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە ٢، ٤ و ٥ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگل، شاخی کون، سپیندارە، سێدار ٦ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی تلێرە، بێشلی ٨ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە، کەندەکۆلا، شاخی قەلە، لۆلان، شاخی شەهید زنار ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، شاخی جودی ٥ جار؛ بە گشتی ٢٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.
لە ٢، ٣ و ٤ی کانوونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ١٩ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف و شەهید شەریف ٤ جار؛ بە گشتی ٢٣ جار بە هەلیکۆپتەریی جەنگی بۆردوومانکران."