قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند

قەسەدە ئاشکرایکرد شەڕڤانیان هاروون قامیشلۆ لە بەرخۆدانی منبجدا شەهید بووە. وە دامەزراندنی یەکینەیەکی بەناوی شەهید هاروونەوە ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندراوی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانی هاروون قامیشلۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە شەڕڤانی شەهیدییان لە بەرخۆدانەکانی منبج، بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقدا ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە ئاماژەی کردووە بەوەی لە بەرانبەر تێکۆشانەکانی شەهید هارووندا هێزەکانیان یەکینەیەکیان بە ناوی 'یەکنیەکانی شەهید هاروون قامیشلۆ'وە دامەزراندووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر بەشداربوونی شەهید هاروون لە بەرخۆدانی قەسەدەدا و هاتووە: "هاوڕێمان هاروون لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشداری ڕێزەکانی قەسەدە بوو. تا ڕۆژی شەهید بوونی بە بڕیارداری و ڕوحێتێکی بەرزەوە لە تەواوی هەرێمەکانی حەلەب، فرات و جزیرە تێکۆشانی کرد."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر بەردەوامیدان لەسەر ڕێچکەی تێکۆشانی شەهید هاروون، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەرخۆداندا سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کراوە.

قەسەدە ئەم زانیاریانەی لەسەر ناسنامەی شەهید داناوە:

ناسناو: هاروون قامیشلۆ

ناو و پاشناو: شێخموس یوسف

ناوی دایک و باوک: فاتمە- محمەد

شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ

کات و شوێنی شەهید بوون: ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤- گوندی خان ئەل حەیمەر-منبج.