کاریگەری کارەساتی لجک بۆ چەندین ساڵ بەردەوامی دەبێت

ژینگە پارێز توبا قارەمان ئاماژەی بەوەدا؛ قڕکردنی ئیکۆلۆژی لە لجک بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵابووەتەوە و وتی: "سیانید و ماددەی قورسی ژەهراوی تێکەڵ بە ڕوباری فورات بوە، کاریگەری ئەم کارەساتە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠٠ساڵ بەردەوام دەبێت."

لە ناوچەی لجکی ئەرزنگان بەهۆیی داڕمانی کانگایی زێڕێی ٩ کرێکار کەوتنە ژێر دارپەردووی کانەکەوە، کارەساتێکی گەورە  ڕویدا. لەو بارەوە ژینگە پارێز توبا قارەمان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

توبا ئەوەی دیاریکرد کە زەحمەتە ئاماری کارەساتە ئیکۆلۆژیەکە بەم قەبارەیە هەڵسەنگێرێت و وتی: "داروخانەکە ناوچەیەکی زۆری هەرێمەکەی گرتۆتەوە. دەرنجامی کارەساتە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕوبارەکانی دیجلە و فورات، لە هەموو میزۆپۆتامیا دەبێت. بڕێکی زۆری ماددەی ژەهراوی سیانید تێکەڵ بە ئاوی فورات بووە. هەتا ١٠٠ساڵی تریش کاریگەریییەکانی بەردەوام دەبێت. نزیکەی ٢ ملیۆن مەتری چوارگۆشە لە خاکی ئەو ناوچەیە تێکەڵ بەم ماددە ژەهراوییە بووە. بێگومان دوایی دابارینی باران ئەم ماددانە تێکەڵ بە خاک و ئاوی چەم ڕوبارەکان دەبێت. ئاستی کارەساتە زۆر و زەوەند دەبێت بەشێوەک ناتوانرێت مەزەندە بکرێت. دەبێتە کارەساتێک بۆ کوشتنی مرۆڤ، ئاژەڵ و خاک و ئاویی ئەو هەرێمە. دەبێت سزایی کۆمپانیایی جێبەجێکار و هاوکارەکانیان بدرێت لە بەرامبەر خوڵقاندی ئەم کارەسەتادا."

ژینگە پارێز توبا قارەمان باسی لەوەکرد؛ بە گوێرەیی قسەیی ئەندازیاران و پسۆرانی ژینگە، بە هۆیی بەکارهێنانی ماددەی سیانیدەوە هەوا پیس دەبێت، چونکە بڕێکی زۆری ئەو ماددە ژەهراوییە لە ڕێگەیی دوکەڵەوە دەچێتە ناو هەواوە. ئەمەش کاریگەریگەریی زۆر خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ و گیانلەبەران دروست دەکات.

هەر لە درێژەی قسەکانید توبا قارەمان باسی لە خواستی چاوچنۆکانی تورکیا کرد لە دەرهێنانی ئەم ماددەیە و وتی: "بەکارهێنانی سیانید و ئاسبەست ئاستی چاوچنۆکانەی قازانج خوازی سەرمایەداری پیشان دەدات بەرامبەر بە ژیانی مرۆڤ و گیانلەبەران. هەرەوها نیشاندەری پەیوەندی بەهێزی نێوان تورکیا و سەرمایەداری نیشان دەدات. پراکتیک و خەباتی ژینگە دۆستان لەم چەند ساڵەی دوایدا ئەوەی نیشاندا کە بنەڕەتی کێشەکان هەموو پەیوەستە بە ئاستی چاوچنۆکی و قازانج خوازی سیستەمی سەرمایەدارییەوە. دەتوانرێت بە بەهێزکردنی کار و تێکۆشانیی ژینگە دۆستیانە ڕێگە لەم چاوچنۆکیی و قڕکردنانە بگیرێت."