مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر: بۆ پاراستنی گەل چووینە ناوەندی شارەکە

مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعش دیسانەوە لە دەوروبەری دەیرەزۆر نیشتەجێبوون، دووپاتی کردەوە چوونەتە ناوەندی شاری دەیرەزۆر و ڕۆژئاوای فورات.

مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو دووپاتی کردەوە کە چەتەکانی داعش لە دەوروبەری دەیرەزۆری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشتەجێ بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"پێشهاتی نوێ لە سوریا ڕوودەدەن، مەترسی مەزن لەسەر سەلامەتی گەلەکەمان و هەرێمی دەیرەزۆر هەیە.  بەتایبەت گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعش لە دەشتاییەکانی دەیرەزۆر دیسانەوە چالاک بوون. لەسەر بناغەی پاراستنی گەلەکەمان لە دەیرەزۆر، شەڕڤانەکانمان لە مەجلیسی سەربازیی دەیرەزۆر، چوونە ناوەندی شاری دەیرەزۆر و ڕۆژئاوای فورات. ئامانجمان لەم هەنگاوە، پاراستنی سەلامەتی هەرێم و گەلەکەمانە. بۆیە با گەلەکەمان لە دەیرەزۆر ئاسوودە بن. بۆ پاراستنی گەل و ئاسایشی هەرێمەکە، ئەرکی خۆمان لەئەستۆ دەگرین. سوپاسی گەلەکەمان لە دەیرەزۆر دەکەین بۆ پێشوازی و هاوکارییان. پێویستە گەلەکەمان شان بە شانی شەڕڤانەکانمان، خاکەکەیان بپارێزن".