بە وێنە؛ جوڵە و ژیانی رۆژانەی ئاسایی خەڵک لە کۆبانێ
لە دژی هەموو هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کۆبانێ، خەڵکی شارەکە بەهۆی بەرخودانی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرینەوە لەو پەڕی ورەبەرزیدان.
لە دژی هەموو هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کۆبانێ، خەڵکی شارەکە بەهۆی بەرخودانی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرینەوە لەو پەڕی ورەبەرزیدان.
لە ساڵی ٢٠١٤دا چەتەکانی داعش بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان. دوای بەرخودانی مێژوویی بێهاوتای گەل و شەڕڤانانی ئازادیی لە دژی هێرشە دژوارە ١٣٤ رۆژیەکەی، کۆبانێ بەتەواوەتی لە چەتەکان پاککرایەوە و ناوی لە مێژوودا نەخشاند.
لەمرۆشدا شەڕڤانانی قەسەدە لە دژی هێرشە دژوارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریا بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بە قارەمانێتیەوە لەپێناو پاراستنی شکۆ و هەبوونی گەلەکەیان شەڕدەکەن. دانیشتوانی کۆبانێ دەڵێن، هەروەک ئەوەی پێشتر لە دژی چەتە دڕندەکانی داعش خۆڕاگرییان کرد، ئەمرۆ لە دژی هەموو جۆرە پەلامارێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەڕەشەکانی بە بەرخودان وەڵام دەدەنەوە. دانیشتوانی شارەکە بەردەوامن لە ژیانی رۆژانەی ئاسایی خۆیان و بەوم جۆرە هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.
ئەو وێنانەی لە زوومی کامێراکەی ئاژانسی فوراتەوە گیراون راستی دۆخی هەنووکەیی شارەکە نیشان دەدات.