نەمامگەیەک لە ڕەقە

نەمامگەی ئەلئەمەل لە ناوچەی ڕەقە بە هەزاران جۆری نەمام لە خو دەگرێت، گەورەترین نەمامگەی ڕەقەیە. ١٠ کەسی پسپۆڕ بۆ ئەوەی سروشتی ناوچەکە زیندوو بکەنەوە لەوێ ئێش دەکەن.

نەمامگەی ئەلئەمەل لە شاری ڕەقە لەسەر ڕووبەری ٥ دۆنم دروستکراوە و گەورەترین نەمامگەی  ناوەچەکەیە. نەمامگەکە زیاتر لە هەزار جۆر نەمام لە خۆ دەگرێت و١٠ کەسی شارەزا کاری لەسەر دەکەن.

چاندنی نەمام زۆر گرنگە نەک تەنها بۆ کاری کشتوکاڵی، بەڵکو بۆ پاراستن و پەرەدان بە ژیان و مانەوەی سروشت زۆر گرنگە. لە نەمامگەکە نەمام لە دار و ڕووەکی جیاواز دەچێندرێت، پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە بەرهەم دەهێنێت. نەمامگەکە ساڵی ٢٠١٩ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە خێرایی بوو بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرەکانی ناوچەکە. هەروەها هەوڵ دەدات بە نرخێکی گونجاو نەمام بۆ کڕیاران دابین بکات.

نەمامگەکە پاڵپشتی ئەو کارانە دەکات کە کاری بەرهەمهێنانی نەمامی تەندروست و گونجاو دەکەن لە ناوچەکەدا. هەتا بەم شێوەیە کشتوکاڵ و سروشت لە ناوچەکەدا پەرە بستێنێت.