بە دیمەن

سەفەربەربوونی گەل بۆ کۆچبەران

خەڵکی کۆبانێ بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەرانی شەهبا و تل ڕفعەت دەستپێشخەرییەکیان دامەزراند و لە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە هاوکارییەکدان.

کامپینی هاوکاری

لە دوایی هێرشە داگیرکارییەکانی ئەم دواییەی چەتەکانی تورک بۆسەر شەهبا و تل ڕەفعەت، گەلی ئەو هەرێمانەی ناچار بە کۆچبەری کرد بۆ هەرێمەکانی دیکەیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لەو چوارچێوەیەدا سەدان خێزان ڕوویان کردە کۆبانێ و بە هەموو شێوەیەک گەلی کۆبانێ لە پێشوازیکردنی کۆچبەراندان و بۆ زیاتر خزمەتکردنیان کامپینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان دەستپێکردووە و نانەواخانەکان بە بێ بەرانبەر نان دەدەن بە کۆچبەران.

'عەفرینیش هاوشێوەی کۆبانێ ڕزگار دەبێت'

ئەحمەد موستەفا حەبەشە کە یەک لە کۆچبەرانە ئاماژەی بەوەدا دووژمنان خواستییانە لەناومان بەرن، بەڵام لە دژی ئەوە بەرخۆدانمان گرتەبەر و وتی: "وێڕای هەموو سەختییەکان لەڕێگەی ڕێڕەوەی ئارامەوە گەیشتین بە ڕەقە، لەوێوەوە ویستمان بڕۆیینە کۆبانێ. تا لە ژیاندابین هەوڵمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین، عەفرین چاوگەی ژیانمانە. هەموو ژیانمان لە بەرخۆداندا دەبین، وەک چۆن کۆبانێ ڕزگارکرا، عەفرینیش ڕزگار دەکەین."

سەفەربوونی گەل لە پێناو هاوکاریکردنی کۆچبەران

بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەران، گەلی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کامپینێکیان داناوە و هەموو جۆرە هاوکارییەک کۆدەکرێتەوە، پەیوەست بە چیەتی و کارەکانی کامپینەکە نارین مسلم ئەندامی کۆمسیۆنی هاوکاری کامپینەکە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا مەرامی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و کۆچبەرکرنیانە، بۆیە وەک گەلی کۆبانێ بە هەموو شێوەیەک لە دژی خواستەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوەستینەوە و لە پێناوەدا کامپینی کۆکردنەوەی هاوکارییان کردووەتەوە و پێداویستییەکانی کۆچبەران دابین دەکەین.

منداڵیک بەناوی نمان بۆزانەوە بەشداری کامپینی هاوکارییەکە بووە و ئاماژەی بەوەدا وەک منداڵانی کۆبانێ هاوکاری و پشتیوانی خۆمان بۆ هاوڕی منداڵە کۆچبەرەکان دووپاتەکەینەوە.

بەرفرانکردنی ناوەندە خزمەتگوزاری و هاوکارییەکان

هەر لە چوارچێوەی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی کۆچبەراندا لە گوندی گوڵمەتە کە بەشێک لە خێزانە کۆچبەرەکانی تێدا نیشتەجێ بوون ناوەندێکی تەندروستی کراوەتەوە، دکتۆر شێخۆ موستەفا، دکتۆری نەخۆشییەکانی دڵ لە ناوەندە تەندروستییەکەوە پێی ڕاگەیاندین؛ "وەک پزیشکان بە هەموو شێوەیەک لەهاوکاریکردنی تەندروستی گەلەکەماندا دەبین. لە گوندەکەدا ناوەندێکمان کردووەتەوە کە چەندین بەش لەخۆدەگرێت و بە گوێرەی توانامان هاوکاری کۆچبەران دەکەین."