کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕه‌مه‌زان ده‌كات
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک -CÎK) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند، «وەرن با گه‌شه به ئاشتی و ئارامی لە کوردستان بده‌ین.»
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک -CÎK) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند، «وەرن با گه‌شه به ئاشتی و ئارامی لە کوردستان بده‌ین.»
کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک -CÎK) بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە په‌یامێكی بڵاو کردەوە و داوای له موسوڵمانانی كوردستان كرد، پێكه‌وه گه‌شه با ئاشتی و ئارامی لە کوردستان بده‌ن.
لە په‌یامه‌كه‌ی کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک -CÎK)دا هاتووه:
جەژن ڕۆژی شادی و کەیفخۆشییه. جەژنی ڕەمەزانیش یەکێکە لە جەژنەکانی ئایینی ئیسلام. جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی تێگەیشتنه له قورئانی پیرۆز. ڕۆژی ئازادییە لە زوڵمی ئەبوو جەهل و هاوڕێ سته‌مكاره‌كانی. ئه‌مڕۆش زوڵمێکی گەورە لەسەر گەلەکەمان هەیە. گەلەکەمان دەکوژرێت، تاڵان دەکرێت و جەژنی لێ حەرام کراوە. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین جەژن وەکوو جەژنان پیرۆز بکرێت، پێویستە كۆتایی به دووڕوویی بێت لە بەرانبەر گەلەکەمان. پێغەمبەری گه‌وره محەمەد (د.خ) ده‌فه‌رموێت: [ئەوانەی بۆ براکانیشیان هەمان ئه‌و شتانه ناخوازن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئیمانیان تەواو نییە]. ئەوانەی پێمان دەڵێن برا، هەموو شتێکیان لێمان زەوت کردووە. ئێمه بانگی برا موسوڵمانەکانمان دەکەین، له به‌رانبه‌ر گەلی کورد دادپه‌روه‌ر و مافناسانه مامه‌ڵه بكه‌ن، کوشتن و تاڵان‌کردنی سەر کورد بوەستێنن، ئاشتی و ئارامی لە کوردستان پێشخه‌ن. وەرن با بۆ ئاشتی و یەکسانی مرۆڤەکان کار بکەین و هاوکاری پێشكه‌شی هەژاران بكه‌ین. ئەگەر له‌نێو کۆمەڵگەی موسوڵماندا مه‌زڵووم و هەژاریش به مافه‌كانیان بگه‌ن، ئەو کاتە جەژن دەبێتە جەژن.
بەو هیوایەی خودای گەورە عیباده‌ته‌كانمان قبووڵ بکات، هەژاری له‌نێومان نەمێنێت، برایەتی ڕاست و دروست بچه‌سپێت، پێکەوە لەسەر خاکێکی ئازاد به‌ئازادی بژین، پێش هەموویان پیرۆزبایی لە میلله‌تی خۆمان و هەموو جیهانی ئیسلامی دەکەین.
s.m