کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە زیاتر خاوەندارێتی لە باوەڕی، زمان و بەهاکانی کۆمەڵگە بکەن."
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە زیاتر خاوەندارێتی لە باوەڕی، زمان و بەهاکانی کۆمەڵگە بکەن."
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و گوتی: "جەژنی قوربانی نیشانەی گوزارشت، ئارامی و دڵسۆزی بۆ خودای حەزرەتی ئیبراهیم نیشان دەدات. لە هەمانکاتدا دەرگای ڕەحمەتە، بەرپرسیارێتی مرۆڤ لەبەردەم خودا و ئەوانەی دروستکراون دەخاتە پێش چاوان.
هیوادارین کە ئەم ڕۆژە پیرۆزانە بە تایبەتی بۆ گەلەکەمان، بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی ببێتە بۆنەی خێر، یەکێتی و دادپەروەری لەگەڵ خۆی بێنێت.
گەلی کورد بە درێژایی مێژوو، بەها کەلتووری، کۆمەڵگەیی و باوەڕییەکانی لەگەڵ فشار و زۆرداری پاراستووە و گەیشتووەتە ئەم ئاستە. لەو باوەڕەداین لەسەر بنەمای ئاشتی، ماف و دادپەروەری، داهاتوو لە نێو خوشک-برایەتی و ڕێزگرتن لە یەکتری گەلاندا بە دی دێت.
بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە بە بەهێزییەوە خاوەندارێتی لە باوەڕی، زمان و بەها کۆمەڵگەییەکان بکەن.
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت. خودای گەورەمان ئەم ڕۆژانە بکاتە ئامارازی ئارامی، شکۆ و ئازادی گەلەکەمان و ئومەتی ئیسلامی."