بەهۆی وشکە ساڵیی و تێکدانی ئیکۆلۆژییەوە عێراق دووچاری کەمی ئاو بووەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ی عێراق ڕیاگەیاند کۆگای ئاو لە وڵاتەکەدا بە بەراورد بە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا لە نزمترین ئاستدایە.

وتەبێژی وەزارەت خالد شەمال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس (AFP) ئاماژەی بەوەدا هۆکاری کەمی ئاو بۆ خراپی وەرزی بارانبارین و کەمبوونەوەی بری ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە.

لە ٦٠٪  ئاوی عێراق کەمی کردوە

بەپێی قسەکانی شەمال، عێراق ئێستا تەنها ٤٠٪ی ئەو ئاوەی بە شێوەی ئاسایی بە دەستی دەهێنێت، وەردەگرێت و وتی: "ساڵی پار یەدەگی ئاوی ستراتیژیمان دوو هێندە زیاتر بوو. لە ئێستادا تەنها ١٠ ملیار مەترسێجا ئاومان هەیە، کە دەبوو سەرەتای وەرزی هاویندا ئەم ژمارەیە ١٨ ملیار مەتر سێجا بوایە."

 شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دۆخە دەکرێت ببێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی بەکارهێنراو بۆ کشتوکاڵ.

عێراق بەهۆی وشکەساڵی یەک لە دوای یەکەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کاریگەریی بەنداوەکانی تورکیا و ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی کەمی ئاو بووەتەوە. حکومەتی بەغدا لەمێژە ڕەخنەی لەو پڕۆژانە گرتووە لەسەر بەشی سەرەوەی ڕووبارەکان دروست دەکرێن.