لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک دەستگیرکرا
ژنە کوردێکی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە دانیشتووی کرماشانە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بە هۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی دەستگیرکرا.
ژنە کوردێکی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە دانیشتووی کرماشانە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بە هۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی دەستگیرکرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ئاشكرای کرد؛ دوێنێ ٢٥ی ئایار ژنێکی کورد بە ناوی مەهسا زارعی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەرانا ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی ئیتلاعاتی شارەکە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و بە بێ فەرمانی دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستگیریان کردووە.
هەرانا لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا هۆکاری دەستگیرکردنی مەهسا زراعی بەهۆی بەشداریبوونی بووە لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و دەڵێت: " ەو ژنە چالاکوانە کوردە پێشتریش بەهۆی بەشداریکردنی لە مەراسیمەکانی ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشت کراوە و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کراوەتەوە."