لە گرکی لەگی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان بەڕێوەچوو
دانیشتووانی شار و گوندەوارانی گرکی لەگی بە مەراسیمێکی شایستە ١٩٠ شەهیدی ڕێگەی ڕزگارییان بە بیرهێنایەوە.
دانیشتووانی شار و گوندەوارانی گرکی لەگی بە مەراسیمێکی شایستە ١٩٠ شەهیدی ڕێگەی ڕزگارییان بە بیرهێنایەوە.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی گرکی لەگی بۆ ١٩٠ شەهیدی شۆڕشگێر کە لە مانگەکانی تشرینی دووەم، کانوونی یەکەم، کانوونی دووەم، ئادار، شوبات، نیسان و ئایاردا لە کات و شوێنی جیاواز شەهید بوون، مەڕاسیمی یاد کردنەوەی ئەنجام دا.
لە مەرایسمەکەدا شەهیدانی؛ گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەندامی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە)، هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یادکرانەوە.
مەڕاسیمەکە لە ناوەندی کەلتوور و هونەری ئارام تیگرانی شارۆچکەی ڕمێڵان بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و بە سەدان دانیشتووی شار و گوندەوارانی گرکی لەگی بەڕێوەچوو. کەسوکاری شەهیدان وێنەی ڕۆڵە شەهیدەکانیان لە ئامێز گرتبوو.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ی گرکی لەگی ناریشان بەرەکتا، قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا شەهیدان سیمبوڵی ئیرادە و قارەمانێتین. شەهیدان بۆ ئازادی و شکۆمەندی گیانی خۆیان بەختکرد.
دواتر لە مەراسیمەکەدا دایکی شەهیدان مۆمیان لە پێش وێنەی شەهیدان داگیرساند و گوڵیان دانا. هەروەها سینەڤیزیۆنێک بە وێنەی شەهیدان تەماشا کرا.
لە مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی ١٩٠ شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
مەڕاسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.