لە عێراق بە کۆنفراسێکی نێونەتەوەیی پرسی ئاو تاوتوێ دەکرێت
ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەبارەی پرسی ئاوەوە کۆنفرانسی پێنجەمی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەختی عێراق لەبارەی پرسی ئاوەوە کۆنفرانسی پێنجەمی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ کۆنفرانسی پێنجەمی نێونەتەوەیی ئاو لە بەغداد بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە چەندین ساڵە عێراق بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لە قەیرانی کەمی ئاودایە و هیچ ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی ئاوی لەلایەن وڵاتانی هەرێمیەوە جێبەجی نەکراوە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ کۆنفرانسی پێنجەمی نێونەتەوەیی ئاو لە بەغداد بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی ئاوی عێراق ئامەژە بە کات و شوێنی ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە کردووە و دەڵێت: "كۆنفرانسەكە تا ۲٦ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە ژێر ناوی “ئاو و تەکنەلۆژیا… هاوبەشی بۆ گەشەپێدان” لە هۆتێل ڕۆتانا – بابل لە شاری بەغداد بەڕێوە دەچێت."
جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی تورك بە ڕێژەی ٧٠% بەشە ئاوی عێراقی لە ڕووباری دیجلە و فورات بڕیوە و ئەوەش وایکردووە کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر وڵاتی عێراق سەختتر بێت، جگە لەوەش دەوڵەتی تورك سەرجەم یاسا و ڕێككەوتننامە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر وڵاتانی دراوسێی پێشێل كردووە و بەتایبەتی ئاو وەک چەک لە دژی وڵاتی عێراق بەکاردێنێت.