شەهیدانی ڕاگەیاندی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بە کلیپێک یادیان بەرزڕاگیرا
تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) بۆ بە بیرهێنانەوەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد “جیهان بیلگین و نازم داشتان” کلیپی "ئۆغر بێت"ـی بڵاوکردەوە.
تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) بۆ بە بیرهێنانەوەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد “جیهان بیلگین و نازم داشتان” کلیپی "ئۆغر بێت"ـی بڵاوکردەوە.
هەردوو شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین بە کلیپی "ئۆغر بێت" کە کارێکی هونەری ناوازەیە لە لایەن تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند) یاد کرانەوە. کلیپەکە لەسەر ماڵپەڕی یوتوبی تەڤ-چاندەوە بڵاوکرایەوە.
هەڵبەستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند ڤارۆن جاندەمیرەوە نووسراوە و هەر خۆشی ئەرکی کلیپەکەی لە ئەستۆ گرتووە، کلیپەکە لە ناوەندی هونەریی شەهید زانین تۆمارکراوە و مۆنتاژەکەی لەلایەن وەلات سەعید کراوە.
بەرهەمە هونەری "ئۆغر بێت" سەرنج دەخاتە سەر تێکۆشانی گەلی کورد بەرامبەر دوژمنانی گەلی کورد و گرنگی بەردەوامیدان بە تێکۆشان.
لە ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵیی هاوار جیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم داشتان، کاتێک ڕووماڵی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە و گەلیان لە بەنداوی تشرین دەکرد، لە کاتژمێر ٠٣:٢٠ـی خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سرین ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و چەکداری دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان کرا، بەهۆی هێرشەکەوە هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە شەهید بوون.