له هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەک له غەززه زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران
بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە غەززە بەلانی کەمەوە ٣٣ کەس کوژراون و بەدەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە غەززە بەلانی کەمەوە ٣٣ کەس کوژراون و بەدەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بەردەوامە. ناوەندی بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی فەهمی ئەل جارجاوی شاری غەززە بەلانی کەمەوە ٣٣کەس ژیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، بریندار بوون.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ناوەندێکی فەرماندەیی حەماس و جیهادی ئیسلامییان کردووەتە ئامانج و بانگەشەی ئەوەی کرد کە: "ئێمە تیرۆریستانمان کردووەتە ئامانج."
بەرگری مەدەنی غەززە ئەوەشی ڕایگەیاند کە لە بوردومانکردنی ماڵێک لە جبالیە ١٩کەس کوژراون و ڕایگەیاند لە هێڕشەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا ژنێکی دووگیان و منداڵێکی بە گشتی ٢٢کەس ژیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی ئاداردا جارێکی تر هێرشی کردە سەر غەززە و کۆتایی بە ئاگربەستی دوو مانگەی هێنا و بە تایبەتی لە ١٧ی ئایارەوە هێرشەکانی زیادکردووە. بە بیانووی ئەوەی بە یەکجارەکی حەماس لەناو ببات و دیلەکانی ئازاد بکات و ئەم ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی غەززەی دەستپێکردووە.
هەروەها غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی قورس بووەتەوە. ئەوەش بووەتە هۆی کەمی کەلوپەل و پێداویستیە سەرەتاییەکان. هاوکات ئەم دۆخە لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە. لەو چوارچێوەدا یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە که پێویستە پێداچوونەوە بە پەیماننامە هاوکارییەکانی له گەڵ ئیسرائیلدا بکات.