بە دیمەن

تێگەیشتن لە زیلان؛ کلیلی پرۆسەی نوێیە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار شەهید زیلانیان بەبیرهێنایەوە کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و وتیان، "کلیلی پڕۆسە نوێ تێگەیشتنە لە ڕێبەر ئاپۆ، تێگەیشتنە لە زیلان."

زیلان (زەینەب کناجی)

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار سەبارەت بە چالاکیە فیداییەکەی گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) قسەیان کرد کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکیەکەی ئەنجامدا.

فەرمان پەنابەر: هەڤاڵ زیلان لە دژی هەوڵدانێک بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکیەکی فیدایی کرد. ئەمە وەڵامێک بوو بۆ دوژمنی داگیرکەر و بە دوژمن وترا، 'بەهیچ جۆرێک ناتوانیت دەست لە ڕێبەرەکەمان بدەیت'.

ئاخین نەمر: هەڤاڵ زیلان لە ڕێبەرێتی تێگەیشت و لەسەر ئەم بنەمایە وەڵامی ڕێبەرێتی و گەلی دایەوە. هەڤاڵ زیلان ڕێبەرێتی نەبینیبوو، لەگەڵیدا نەژیابوو، بەڵام ڕێبەرێتی خوێندەوە، فکرەکانی ناسی و وەڵامێکی ڕاستی دایەوە. ئەمڕۆش بەرپرسیارێتیی ئێمەیە کە بەڕاستی لە ڕێبەرێتی تێبگەین و لەسەر ئەو بنەمایە تێبکۆشین. نامەکەی هەڤاڵ زیلان بووە ڕووناکییەک کە ڕێگەی ئێمەی ڕوناک کردەوە. ئەمڕۆش ئەم نامەیە دەبێتە بنەمای پەروەردەی ئێمە و لەو چوارچێوەیەدا بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت.

ژینا چەلێ: هەڤاڵ زیلان هێڵی ئازادیی ژنی ئافراند. لە سایەی ئەوەوە ناسنامەی ئازادی ژنانی کورد دەرکەوت. پێویستە ژنان ببنە یەک تاوەکو ئازادیی خۆیان بەدیبێنن. هێڵی ئێمە هێڵی شەهید زیلانە، تا کۆتایی لەسەر ئەو هێڵە دەڕۆین.

ئازاد میرزا: هەڤاڵ زیلان لە ڕێبەرێتی تێگەیشتبوو. تێگەیشتن لە ڕێبەرێتی، تێگەیشتن لە هەڤاڵ زیلان لە ئێستادا کلیلی پڕۆسەکەیە. تاوەکو بتوانین ببینە وەڵام بۆ هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێویستە بەڕاستی لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بیخەینە پراکتیکەوە.  ئەمەش زیلانبوون وەک ئەرکێک دەخاتە بەردەممان.

شۆڕش چیلۆ: ڕوحی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ لە پراکتیکدا لە کەسایەتیی هەڤاڵ زیلاندا کاریگەر بوو. ئێمە هەموومان شوێنکەوتەی ئەو ڕوحە فیداییەین. فیدایەتیی خاوەندارێتیکردنە لە ژیان، خاوەندارێتییکردنە لە مرۆڤ، کۆمەڵگە، ژینگە، ژن، منداڵ و ژیانی هەموو زیندانیان. مانادارترین ژیان ژیانە بۆ کۆمەڵگە. مافی خۆپاراستنمان هەیە، ئەگەر گەورەترین هێزی جیهانیش بین، تاوەکو هێرشمان نەکرێتە سەر ئێمە هێرش ناکەینە سەر کەس. بەڵام ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر تا کۆتایی خۆمان دەپارێزین. ئێمە تێکۆشانی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوامی پێدەدەین.

بەهارین ڤیان: هەڤاڵ زیلان خواوەندی ئازادییە. بۆ ئێمە سیمبوڵی ئازادییە. ئێمە هەوڵدەدەین بەرپرسیارێتیی خۆمان لەبەردەم ئەو جێبەجێ بکەین. ئێمە دڵسۆزین؛ ئێمە لەسەر ئەو هێڵە و شوێنکەوتی هەڤاڵ زیلانین.

گەریلا هەمزە: هەڤاڵ زیلان چالاکیەکی لەو شێوەیەی ئەنجامدا، ئەمە گەلێک گرنگە. لەڕاستیدا دەیویست بڵێت، 'ڕێبەرێتی تەنها کەسێک نییە، پێناسەیەکی کۆمەڵگەیە'. ئەمڕۆش لە ساراکانەوە هەتا ئاسیاکان هێڵی بەرخۆدان بەردەوامە. شەهید زیلان نیشانیدا کە ژیانی ئازاد تەنیا بە هێڵی ژنی ئازاد دەتوانێت بەدیبێت و پێوەری سۆسیالیزمی ئازادیی ژنە. تەڤگەری ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت. هەڤاڵ زیلان بەهیچ شێوەیەک کۆیلەیی قبووڵ نەکرد، ئەو ئیلهامی ژیانمانە.

ڕۆژ ئازاد: هەڤاڵ زیلان هیچ کاتێک کۆیلایەتیی قبووڵ نەکرد، بووە ئیلهامی ژیان. هەموو ژنان بە شوێنکەوتەی هێڵەکەی چالاکی لە پێناو ئازادیدا ئەنجام دەدەن. گەریلا ڕۆژ هۆنراوەی بۆ زیلان خوێندەوە.