به بنبهست گهیشتنی دانۆستاندنەكانی ڤیەننا و بێ هیوایی له ناو وهزارهتی دهرهوه
بێ هیوایی و ناڕهزایهتی بهرامبهروەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەتایبەتی بەهۆی شكستی سیاسەتەكانی ئەم وزارەتەوە لەبەرامبەر بەئێران زیاتر بووە.
بێ هیوایی و ناڕهزایهتی بهرامبهروەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەتایبەتی بەهۆی شكستی سیاسەتەكانی ئەم وزارەتەوە لەبەرامبەر بەئێران زیاتر بووە.
لانیكهم سێ ئەندامی تیمی دانۆستانكاری ئەمریكی لەڤیەننا كە لهلایهن رۆبرت مالی سهرپهرشتی دهكرێت لەمانگەكانی رابردوو، بەهۆی سیاسەتە شكستخواردووەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەتیمی دانۆستانكار كشاونەتەوە.
لەمانگی رێبەندان بڵاوكرایەوە كە گوایا ریچارد نەفیو بڕیاریداوە لەپۆستی جێگری دارایی بكشێتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەوڵیدا تا ئەم درزە بێ كاریگەر نیشان بدات و رایگەیاند كە جێگۆڕكێ كارمەندەكان كارێكی ئاسایییه.
لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو لەتویتەرەكەیدا نوسیوویەتی؛ لە شەشی بەفرانباردا بەهۆی ناكۆكی بیروڕای هاوڕێیانهوه لەسەر "تێڕوانینی سیاسی"، تیمی دانۆستانكاری بەجێ هێشتووه.
بەشی ئینگلیزی ئەلعەرەبیە لەراپۆرتێكدا كە رۆژی پێنج شەممە پێنجی گۆڵان بڵاویكردۆتەوە بەئاماژەدان بە بەڵێنی ئانتۆنی بلینكەن لەسەر زیندووكردنەوەی ئهوهی"دیپلۆماسی پێكراو"ی بەناوكردوە، لەسەر هەندێ خاڵی تر قسەی كردوە و رایگەیاندوە؛ نەبوونی سەركەوتنی ئەو و بێ هیوابوونی زۆر لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەدێ دەكرێت.
ئەلعەرەبیە بەپشت بەستن بەقسەی ژمارەیەك لەدیپلۆماتكارانی ئەمریكی و سەرچاوەی نزیك لەبەرپرسانی پێشوو و ئێستاكە نووسیوویەتی؛ سەرەڕای ئەوەی كە وەزیری دەرەوەی حكومەتەكەی بایدن بەڵێنی ئەوەی دابوو بەپێكهێنانی بەرەیەكی یەكگرتوو بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران و چین و روسیا، بەڵام بەهۆی بڕیارگەلێكی ناوەندی لەلایەن چەند بەرپرسێكەوە، بێ هیوایەكی زۆر لەنێو وەزارەتی دەرەوە بەدی دەكرێت.
هـ . ب