چالاکی ڕۆژانی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان' ئەنجام دەدرێت

لە ژێر ناونیشانی "دایالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە نێوان ڕۆژانی ١٥-٢٢ی حوزەیران چالاکی نێونەتەوەی ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان

دەستپێشخەری کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە چێوەی کارەکانیدا، لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی داوای لە ڕۆشنبیر، خەباتکەر، چالاکوان، هونەرمەند و سەندیکاکان...هتد کرد لە نێوان ڕۆژانی ١٥-٢٢ی حوزەیران لە چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان' و بڵاوکردنەوەی فکری عەبدوڵا ئۆجالان بەشداربن.

لەم ڕوەوە دەستپێشخەری لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە گۆشەگیری ئیمراڵی دەکات و دەڵێت: "عەبدولا ئۆجالان وا زیاتر لە ٢٥ساڵە لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە. بۆیە مرۆڤ ناتوانێت باوەڕ بە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، ئەنجومەنی ئەورپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەکات."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس نوسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات بە ئیلهام بەخش ناوییان دەهێنێت و دەڵێت: "نوسینەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام دەدات بە ڕۆشنبیر، ئازادیخواز، خەباتکەر، چالاکوان، هونەرمەند، سەندیککار، تەڤگەری جڤاکی، سیاسەتمەدار و هەموو جڤاک. عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێبەرێکی کورد لە سوریا دەرکەوت و داوای ساڵانێک وەک پێشەنگی جڤاکێکی دیموکراتیکی ئازادی فرە نەتەوەی، فرە باوەڕداری گەڕایەوە. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەڕێوەبەری خۆسەر لەسەر فکر و بنەماکانی عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا. لە ژوری تاکەکەسی زینداندا فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' فۆرمەلەکرد و لە سەدەی ٢١دا بووە دروشمی ژنانی سەرهەڵدەر و تێکۆشەر.