دەسپێشخەریی ٧٨ سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد

دەسپێشخەریی ٧٨ سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد کە لە ڕۆژی ٨٩ هەمیندا لەبەردەم وەزارەت درێژە بە ئێشکگریی دادپەروەری دەدات.

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕەکەی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لە ڕۆژی ٨٩ هەمیندا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.

دەسپێشخەریی ٧٨ سەردانی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشاری کرد.

لەبەردەم وەزارەتەکە لافیتەی "خۆشاردنەوە لەناو وەزارەت و داخستنی دەرگاکان، سودی نییە. هاوژین و کوڕەکانم لە نەخۆشخانە کوژران. تاکە داخوازیمان دادپەروەرییە"، هەڵواسرا.

هاوکات سەڤینچ چاکیر کە کوڕەکەی لە هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ گیرا، لەژێر کاریگەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی بە چالاکی کردبوو، سەڤینچ لە ڕۆژی ١٤ هەمیندا درێژەی بە چالاکییەکەیدا.
پاشان ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی، چوونە پەرلەمان.