کەبەدەهە لە ١ ی ئایاردا بانگەوازی کرد بۆ سەرهەڵدان دژی سەرمایەداری

کۆنسەی گشتی کەبەدەهە لە ١ ی ئایار بانگەوازی کرد بۆ سەرهەڵدان دژی سەرمایەداریی پیاوسالار.

کۆنسەی گشتی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و شەهیدانی ١ ی ئایاری بەڕێزەوە بیرهێنایەوە و بەڵێنیدا بە درێژەدان بە تێکۆشانی ئازادی ژن بۆ بەرزڕاگرتنی یادیان.

کەبەدەهە ڕایدەگەیەنێت قەیرانەکانی سەرمایەداری پیاوسالار، ڕەنجخۆریی گەل و ژنانی قووڵتر کردۆتەوە، لەبەرامبەردا توڕەیی گەل خەریکە وەک گڕکان دەتەقێتەوە و تادێت خواستی جیهانێکی نوێ بەهێزتر دەبێت، دەڵێت: "ئەمڕۆش وەک هەمیشە، تێکۆشانمان دژی سەرمایە و پیاوسالاری بەردەوامە، دژی سیاسەتی هێرشی سیستەماتیکی دەسەڵاتی فاشیست و دوژمنی ژن و زەحمەتکێشان، سەرهەڵدان دەکەین".

کەبەدەهە ڕایدەگەیەنێت لە ١ ی ئایاردا دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بەتایبەت تەقسیم بگۆڕدرێت بۆ سەنگەری بەرخۆدان، دژی زەوتکردنی ڕەنج و جەستە و کوشتنی ژنان و جیاکاری ڕەگەزی و هەژاری و شەڕی ئیمپریالیستی و داگیرکاری، تێکۆشان مەزنتر بکرێت. 

کەبەدەهە هەموو شەهیدانی ١ ی ئایار بەتایبەت شەڕڤانانی ژنی تێکۆشەر بەبیردەهێنێتەوە و دەڵێت: "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەوان درێژە بە شەڕی ئازادیی ژنان دەدەین".