ڕۆژنامەوان ئالایومات دوورخرایەوە بۆ زیندانی مەڕمەڕە

ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایومات کە زیندانی کرابوو، دوورخرایەوە بۆ زیندانی مەڕمەڕە.

ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایومات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبوڵ لە ٢٣ ی نیسان دەسبەسەرکرا و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرایە زیندان. ئالایومات لە زیندانی مەتریسەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانی ژمارە ٥ ی مەڕمەڕە.

زانراوە کە ئالایومات دوێنێ شەو دوورخراوەتەوە.