هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری وتونجەر باقرخان بە ڕاگەیاندراوێک جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هیوایان خواستووە جەژن ببێتە هۆکاری ئەوەی بەیەکگرتووی ئازارە هاوبەشەکان تێپەڕنن، هیوا زیاد بکەن و دەستپێکێکی نوێ بونیات بنێن و گوترا: "هیوادراین جەژنی ڕەمەزان کۆتایی بە هەژاری، نایاسایی و نایەکسانی بێنێت و دەرگا لە سەردەمێکی نوێ بکاتەوە کە هەمووکەسێک لە ناویدا بە ئارامی تێیدا ژیان بکات."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی دیالۆگ کراوەتەوە و هاتووە: "ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی هاوبەشی ئێمە ئەوەیە لە ڕێگەی دیالۆگ، ڕێکەوتنی دیموکراتیک و دانوستانەوە ئەو ئاڵۆزیی سیاسی و کۆمەڵگەییانەی وڵاتەکەمان تێپەڕێنین. دەتوانین هەموو پرسەکانمان بە هەڵوێستێکی ڕێزدار و لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکەین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر پرۆسەی بانگەوازیی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و گوتراوە: "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هیوادارین بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت. ئەو ڕۆژەی ئاشتی بە دی دێت، دەبێتە جەژنی مەزنی تورکیا.
هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ئاشتی و دیموکراسی بۆ ٨٥ میلیۆن هاووڵاتیمان و ئازادی هەموو زیندانیانی سیاسی کە لە زینداندان. جەژن لە هەموو کەسێک لە دڵەوە پیرۆز دەکەین."