جەنگاوەرانی کەبەدەهە گڕییان لە کارگەیەک بەردا
جەنگاوەرانی نەسرین بێریی کەبەدەهە ڕایگەیاند لە ٢١ی شوبات گڕیان بەرداوەتە کارگەیەک لە بورسا.
جەنگاوەرانی نەسرین بێریی کەبەدەهە ڕایگەیاند لە ٢١ی شوبات گڕیان بەرداوەتە کارگەیەک لە بورسا.
جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتووەی ژنان (کەبەدەهە) لە چالاکییەکانیان بەردەوامن، بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامدانی چالاکییەکی نوێی لە بورسا ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کراوە لە ٢١ی شوبات کاتژمێر ٧:٣٠ لە بورسا بە کاریگەرترین ڕێبازی هێرشکردن، جەنگاوەرانیان گڕیان لە کارگەیەکی دروستکردنی پارچەی یەدەگەی ئۆتۆمبیل بەرداوە و دەڵێت: "لە ئەنجامی چالاکییەکەدا کارگەکە بە تەواوەتی سوتاوە و زیانێکی ماددی زۆری بەرکەوتووە. جەنگاوەرانمان دواتر بە سەلامەتی جێگەکەیان جێهێشت."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کراوە چالاکییەکە بۆ یاد کردنەوەی فەرماندەی یەژا ستار شەهید نەسین بێری ئەنجام دراوە و هاتووە: "لە دژی ستەمەکانی ڕژێمی فاشیست لە دژی ئیرادەی گەل، هەموو شار و کۆڵانەکان دەکەینە دۆزەخی ڕژێم."