کەجەدەکە-ئە: دەبێت بەشداری ڕێپێوانی ١٧ شوبات بکەین

کەجەدەکە-ئە بۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی، کە لە ١٧ی شوبات لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی کرد و وتی: "دەبێت بەشداری ڕێپێوان ببین، گۆشەگیری بشکێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین".

کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستنیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بۆ ڕێپێوانی ناوەندی کە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە:

"کوردستانیان و دۆستانیان لە هەرشوێنێکبن، بۆ ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ی شوباتی کۆڵن ئامادەبن. هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕیبەر ئاپۆ هەتابێت بەرفراوانتر دەبێ، ئەم ڕێپیوانەش بەردەوامیدانە بە بەرفراونکردنی ئەوە هەڵمەتە.

هەموو ئەنجومەن، کۆمیسۆن، دۆست و هەڤاڵانمان، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکخەین و بەڕیکخستەوە، جێگەیی خۆمان لە ڕێپێوانەکدا بگرین.

داوا لە هەموو کەسێک دەکەین گۆشەگیری لابەرن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن.

هەموو ئەنجومەنەکانمان دۆخی ئاوارتەیان ڕاگەیاندوە و سەرنجیان خستۆتە سەر ئەم بابەتە.هەموو کاروخەباتیان لە بابەتی تردا ڕاگرن. کاروخەباتیان لە سەر بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئازادی بگەینن بە بەرزترین ئاست.

ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە نرخێکی بنەڕەتی هەیە. وەرن با بەم ئیرادە و باوەڕەوە لە ڕێپێوانی کۆڵن بەشداربین. وەرن لە گۆڕەپانەکان بمێنینەوە تا ڕێبەر ئازاد دەکەین. دەبێت لەم سەردەمە نوێیەدا بە زیادکردنی هەڤاڵ و دۆستانمان، بۆ تەنگاوکردنی دەژمنمان زیاتر خەبات کەین. بەم بۆنەیەوە داوا لە گەلی وڵاتپارێزمان، ژن، منداڵ، گەنج و پیر و هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین، بە جەماوەرییەوە بەشداری ڕیپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن بکەن".