کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، قازی محەمەد و هاوڕێیانی تێکۆشانی وی، لەسەر هێڵی "وڵاتپارێزی و قارەمانێتی و جوامێری" لەلایەن گەلی کوردەوە بیردەهێنرێنەوە، گوتی، کۆماری مەهاباد نوێنەرایەتی قۆناغێکی مێژوویی کرد دژی داگیرکەری قڕکەر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ٣٠ ی ئادار، لە هەمانکاتدا ساڵیادی کۆمەڵکوژی کزڵدەرەوەیە، جەختکراوەتەوە کە ماهیر چایان و هاوڕێیانی پێشکەوتنێکی مێژووییان بەخشی بە بزووتنەوەی سۆسیالیستی لە تورکیا. لە پەیامەکەدا ڕاگەیاندراوە کە ڕێبەر ئاپۆ هەردەم خاوەنداری لە تێکۆشانی ماهیر و دەنیز و ئیبراهیمەکان کردووە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە وەهایە:
"لە ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا، بەڕێز و سوپاسەوە یادی ڕابەرێکی هێژا و گرنگی مێژووی کوردستان، قازی محەمەد و هاوڕێیانی بەرز ڕادەگرین. قازی محەمەد و هاوڕێیانی، بە وڵاتپارێزی و قارەمانێتی و جوامێری و فیداکاریی، ناوی خۆیان لە مێژوودا نووسی. گەلی کوردستان لەئێستە و ئایندەشدا، بەڕێز و سوپاسەوە یادی ئەم کەسایەتییە فیداکارانە و تێکۆشانەکەیان دەکاتەوە. لەسایەی فیداکاریی مەزنی ئەوان، هیوا و ئیرادەی ئازادیی گەلی کوردستان زیندوو مایەوە و مەزنتر بوو، وە گەیشتە ئەم ئاستە. هەرچەند کۆماری مەهاباد بەهۆی نزیکایەتیی بەرژەوەندیخوازانە و نامرۆڤانە و هێرشی هێزە داگیرکەر و هەژموونخوازەکان لەماوەیەکی کورتدا ڕووخا، بەڵام لە تێکۆشانی گەلی کوردستان دژی داگیرکاری قڕکەردا نیشانەی قۆناغێکی مێژووییە. قازی محەمەد و هاوڕێیانی بە هەڵوێستەکەیان بەرامبەر هێرشەکان، بە سەر نەوی نەکردن و سازش نەکردنیان، بوونە خاوەن پێگەیەکی مەزن لە نوێنەرایکردن و درێژەدان بە نەریتی بەرخۆدانی کوردستاندا. گۆڕەپانی چوارچرا لە هۆشی گەلی کوردستاندا بووە خاوەن شوێنێکی زۆر قووڵ. یادی قازی محەمەد و هاوڕێیانی لە تێکۆشانی خۆماندا زیندوو ڕادەگرین و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنین. لەسەر ئەم بناغەیە بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووپات دەکەینەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدکردنی ماهیر چایان و هاوڕێیانێتی لە کزڵدەرە. بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کزڵدەرە، بەڕێزەوە یادی ماهیر چایان و هاوڕێیانی دەکەینەوە. یەک لە پێشەنگە مێژووییەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا، ماهیر چایان و هاوڕێکانی، بێگومان بە تێکۆشانەکەیان ئەنجامی مەزنیان ئافراند. لەڕووی مێژووییەوە تێکۆشانی سۆسیالیستیان لە تورکیا بەرەوپێش برد، دژی داگیرکاری بە ئافراندنی هۆشیاری و هەڵوێستی تێکۆشانی هاوبەشی گەلان، ڕۆڵیکی مەزنیان گێڕا. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی تێکۆشانی ماهیر و دەنیز و ئیبراهیمەکان، وە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی ئەوان لە مێژوودا، بەهاکانی تێکۆشانی کردە میراتێک بۆ خۆی و تێکۆشانی ئازادی مەزنتر کرد. بێگومان لە سەردەمی ئەمڕۆدا، ئەو ئاستەی کە گەڕان بەدوای ژیانی ئازاد و یەکسانی گەلان و ستراتیژی تێکۆشانی هاوبەش پێی گەیشتووە، بەرئەنجامی ئەم تێکۆشانە مێژووییەیە. لەو باوەڕەداین، دڵسۆزی بۆ یادی ماهیر چایان و هاوڕێیانی، بە بەرەوپێشبردنی ستراتیژی ئەم تێکۆشانە و گەڕانی ژیانی ئازاد و هاوبەشی گەلان دەبێت. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، هەمان بانگەوازی کۆماری دیموکراتیک و وڵاتی ئازادە کە ماهیر و دەنیز و ئیبراهیمەکان لەپێناویدا تێکۆشانیان کرد".