لە بەرلین ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا
لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"یان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"یان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستە ئەڵمانیەکانیان بە کۆبوونەوەیان لە براندینبورگیر تۆری بەرلینەوە تا پێش باڵەخانەی سەرۆک وەزیران، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.
هەر لە ڕێپێوانەکەدا سیاسەتمەداران فەیسەڵ ساریلدز، سیبەل یەگیتلاب و پەرلەمانتاری دیی لینکە فەرهاد کۆچاک بەشداری چالاکییە بوون.
پاش گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە پێش باڵەخانەی سەرۆک وەزیران، فەرهاد کۆچاک قسەیرکرد و لە قسەکانیدا جەختی لەسەر تێکۆشانی دیموکراتیکانە کردەوە.
دواتر ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی خوێندرایەوە و تێیدا بە ئاماژەدان بە سیستەمی نامرۆڤایەتییانەی گۆشەگیری ئیمراڵی، دەسنیشان کرا ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی مێژوویی ٢٧ی شوبات جارێکی دیکە ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایهێنان بە شەڕ نیشاندا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە لەوەی پێشویستە حکومەتی ئەڵمانیا پشتیوانکردنی خۆی بۆ پرۆسەکە لە گوفتارەوە بگۆڕێت بۆ کردار و ئەرکەکانی خۆی بە داخوازی ئاشتی جێبەجێ بکات و گوترا: "لەم بابەتە بەرپرسیارێتی تایبەت و کاریگەر دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ئەڵمانیا. گەر ئەڵمانیا بە ڕاستی ئاشتی دەوێت، دەبێت خواست و داواکاری ئاشتی بکات."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی ئازاد بوونی دەستبەجێی ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ پرۆسەکە، وە داواکرا کۆتایی بە سیاسەتی بە تاوان زانینی چالاکییە کوردییەکان لە ئەڵمانیا بهێندرێت.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "تا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەبێت، تەڤگەری ئازادی کورد تاوانبار بکرێت، دادپەروەری و ئاشتی ئاستەنگ بکرێت، دەنگمان هەڵدەبڕین و بەردەوام دەبین لە هەڵوێست نواندن."
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازدی بۆ ئۆجالان" کۆتای هات.