لە میانمار لێبوردن بۆ ٦هەزار زیندانی دەرچوو

حکومەتی میانمار بەبۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیەوە وەکوو نەریتێکی ساڵانە لێخۆشبوونی بۆ ٦ هەزار زیندانی دەرکرد.

ئەمڕۆ لە میانمار بەبۆنەی سەربەخۆیی وڵات کە دەکاتە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ لێبوردنی گشتیی ڕاگەیەندرا.

ئیدارەی بەڕێوەبەری چونتای ڕایگەیاند، بەم نزیکانە زیاتر لە پێنج هەزار و ٨٠٠ زیندانی کە ١٨٠ کەسیان بیانین لە بڕیاری لێبوردنی گشتی سوودمەند دەبن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هۆکاری دەستگیرکردنی زیندانییە بیانیەکان نەکراوە.

جێی ئاماژەیە سوپا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم بڕیارە "بە هۆکاری مرۆیی و بەزەییەوە" دەرکراوە.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ١٤٤ کەس کە بڕیاری بەزەییان وەرگرتووە سزاکەیان بۆ ١٥ ساڵ زیندانییان کەم کراوەتەوە.

دوای کودەتاکەی شوباتی ٢٠٢١ کۆتایی بە ئەزموونی دیموکراتیک هێنا، سوپا بەدەیان هەزار کەسی دەستگیر کرد.

ململانێی چەکداری نێوان سوپا و زۆرێک لە نەتەوەکانی ئەو وڵاتەدا روویدا. هەروەها چەندین ساڵە ململانێ بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی بەردی یەشم و سپیدار و مادەی هۆشبەر لەو وڵاتە بەردەوامە ڕوویداوە. دوای کودەتای سەربازی ململانێکان قوڵتر بوونەوە.

حکومەت بەردەوام و سیستەماتیک لە کاتی مەراسیمی یادکردنەوەی رۆژی سەربەخۆیی وبۆنەکانی بوزییەکان بە هەزاران زیندانی دەبەخشێت. دەسەڵاتی کودەتاکە لە ساڵی ٢٠٢٤ بە هۆی ساڵی نوێی سەربەخۆییەوە زیاتر لە ٩ هەزار زیندانی دیکەی ئازاد کرد.