نەعیمە ئەملیکی ٦٥ ساڵ یەکێکە لەو ٧ بنەماڵەیەی تایاد-ە کە بەهۆی ئەوەی لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دۆخی گۆشەگیری دژەمرۆڤایەتیانەیان لە گرتووخانەکانی جۆری وای، ئێس و ئاڕ ئاشکرا کرد و نامەی بۆ زیندانیانی سیاسی ناردووە، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بێبنەما دەستگیرکراوە.
ئیسماعیل کارای هاوژینی نەعیمە ئەملیک و باوکی فیکرەت کارا کە لە گرتووخانەی ئەدەنە ڕاگیراوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەو زیندانیانەی لە زیندانی جۆری وای-ەوە دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی جۆری ئێف وەک 'زیندانی مەترسیدار' دادەنرێن و ماوەی ٤٠ ڕۆژ بە شێوەیی کەلەپچەکراوی دەچنە سەردانی بنەماڵە و پارێزەرکانیان.
کارا باسی لەوەکرد کاتێک لە گەڕانەوەی سەردانیکردنی کوڕەکەی فیکرەت گەڕاوەتەوە پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیناکوتاوەتەسەر ماڵەکەی و لە گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵ لە پشکنینی پۆلیسدا هاوژینەکەی نەعیمە ئەملیکی-یان دەستگیرکردووە.
ئاشکراکردنی گۆشەگیری و نویسنی نامە تاوانە...
کارا ئاشكرایکرد هاوژینەکەی و بنەماڵەکانی دیکە تایاد بە ڕاسپاردەی پۆلیس بۆ داواکاری گشتی دەستگیرکراون و ئاماژەی بەوەدا لە لایەن ئەم دەسەڵاتدارییەوە دەستگیرکردنی خەڵکی ئەوەندە ئاسانە.
کارا ئاماژەی بەوەشکرد نوسینی نامە لە لایەن زیندانیەکانەوە و ناردنی بۆ زیندانی دیکە وەک پاساو نیشان دەدرێت و وتی: "ئەو داواکارییانەی بۆ زیندانیانی نەخۆش لەسەر دیجیتاڵ میدیا، ئاشکراکردنی بارودۆخی گۆشەگیری لە گرتوخانەکان و وەک تاوانی ڕێکخستن نیشان دەردرێن بۆ هەرکەس ئەوە بکات بەو پاساوە دەستگیردەکرێت و هاوژینەکەشی ئەو کارەی کردووە."
کارا دەستنیشانیکرد، کوڕەکەی فیکرەت کارا لە زیندانێکدایە کە وەک ژووری مردنە و ئاماژەی بەوەدا زیندانی جۆری ئێس، وای، ئاڕ هاوشێوەی ژوورێکی مردنن و وتی: "ئەو زیندانیانەی خراونەتە زیندانی جۆری ئێف وەک 'زیندانی مەترسیدار' نیشاندراون، نزیکە ٤٠ ڕۆژ بە کەلەپچەکراوی دەهێڵدرێنەوە."