ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٦٣ کۆڵبەر کوژراون

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٦٣ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە لە ساڵی رابردوودا ٣ کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ٢٣٣ کۆڵبەریش برینداربوون.

بە گوێرەی ئەو ئامارە زۆرینەی ئەو کەسانە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت کراونەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هۆی گوشارەکان و رێگرییەکانی لەبەردەم چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوە مەدەنیەکان کە سەرقاڵی چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤن، بە ئەگەری زۆر ئاماری راستەقینەی کردنەئامانجی کۆڵبەران زیاترە لەوەی راگەیەندراوە.