لە تاران ٢ تەقینەوەی گەورە ڕوویدا
لە ناوەند و باکووری تارانی پایتەختی ئێران، ٢ تەقینەوەی گەورە ڕوویدا.
لە ناوەند و باکووری تارانی پایتەختی ئێران، ٢ تەقینەوەی گەورە ڕوویدا.
شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ٥هەمین ڕۆژا بەردەوامە. لە تاران ٢ تەقینەوەی مەزن بیسترا و هۆکارەکەی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ٣ کەس کوژران و ڕۆژی دواتر باڵەخانەکە ئاگری تێبەربوو.
ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیسرائیل لەڕێگەی تەکنۆلۆژیایەکەوە کە دەتوانێت مۆبایلە داخراوەکان دەستنیشان بکات، ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی (UAEA) ڕایگەیاند، بۆیان دەرکەوتووە بەشی ژێرزەمینی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزیش بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان پێ گەیشتووە.