لە ئەڵمانیا فرۆکەخانە داخرا

بە بانگەوازی سەندیکای ڤیر .دی کە نوێنەرایەتی کرێکاران دەکات لە سێکتەرە خزمەتگوزارییەکاندا، مانگرتن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نیوەشەوەوە دەستپێکرد. بەم هۆیەشەوە گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکانی فرانکفۆرت، هامبۆرگ، بەرلین و شتۆرتگارت ڕاوەستاون. نزیکەی ١١٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراوەتەوە، هەروەها کاریگەری لەسەر نزیکەیی ٢٠٠ هەزار گەشتی ئاسمانیش دەکات.

هۆکاریی مانگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ داخوازی کارمەندان بۆ زیادکردنی موچەکانیان.

هەفتەیی ڕابردووش کرێکارانی هێڵی ئاسنین مانگرتینان ڕاگەیاند، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشتەکان دروستکردبوو.