لە ئەڵمانیا لە دژی راستگرە توندڕەوەکان ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا
لە ئەڵمانیا لە دژی راستگرە توندڕەوەکان کە گومانی ئەوەیان لەسەربوو هێرش بکەنە سەر پەرلەمان ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٥ کەس دەستگیرکران.
لە ئەڵمانیا لە دژی راستگرە توندڕەوەکان کە گومانی ئەوەیان لەسەربوو هێرش بکەنە سەر پەرلەمان ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٥ کەس دەستگیرکران.
دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا رایگەیاند، "پلانی هێرشی گروپێکی راستگری تونڕەوی پیلانگێرمان پوچەڵ کردووەتەوە".
بە گوێرەی داواکاری گشتی نزیکەی ٣٠٠٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە و ٢٥ کەس دەستگیرکراون.
ئەوەسخراوەتەڕوو، ؛گروپێکی بچوکی چەکدار بۆ ئەوەی بە توندوتیژی بچێتە ناو پەرلەمانەوە ئامادەکاری بەرچاویان کردبوو".
وەزیری داد مارکۆ بۆشمەن لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئێمە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی دژە تیرۆرمان بەڕێوەبرد. بەپێی گومانەکانمان هێرشی چەکداری دەکرایە سەر دەزگا دەستوورییەکان".
٢٥ کەس دەستگیرکراون و بڕیاردراوە کە ٢٧ کەسی تریش دەستگیر بکرێن.
هـ . ب