قەسەدە:٢٣ چەتە کوژران، ٣٦ی دیکەش برینداربوون

لە بەرەکانی منبج، لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٢٣ چەتە کوژران و ٣٦ چەتەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی دوایین پێشهاتەکان لە بەرەکانی باشوری رۆژهەڵاتی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هێزەکانمان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی داگیرکەریی تورک و چەتەکانی بەرخودانی مێژوویی دەکات و داگیرکەران گورزی گەورەیان لێدەوەشێنن.

لە بەرەی باشور- رۆژهەڵاتی منبج، لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕی دژوار لە ئارادایە.

پێکدادانەکان کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی هەینی دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ١١:٠٠ رۆژی شەممە بەردەوام بوو. لە پێکدادانەکاندا ٢٣ چەتە کوژران و ٣٦ی دیکەشیان برینداربوون، بەهۆیەوە چەتەکان ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە هەڵبێن. بەهۆی ئەو گورزە قورسانەی شەڕڤانانمان دەیوەشێنن، ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان لە ترسی ئەوەی سەرلەنوێ بنێردرێنەوە بۆ بەرەکانی شەڕ، لەگەڵ بریندارەکان روودەکەنە نەخۆشخانە و داوا لە پزیشکان دەکەن وەک بریندار تۆماریان بکەن. ئەمەش لەبەر ئەوە چەتەکان لە دۆخێکی بێهیوایی و شکست و تێکچوونێکی دەروونی گەورەدا دەژین و بە هەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن لە شەڕ دژی هێزەکانمان خۆیان بدزنەوە و هەڵبێن.

سەرباری دژواری شەڕەکە و بۆردومانی فرۆکەی شەڕ و فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش، هێزەکانمان لە بەرامبەر چەتەکاندا بەرخودانێکی قارەمانانە نیشان دەدەن و هەموو هێرشەکانی دوو رۆژی رابردوویان تێکشکاندووە و لە ئاکامی هێرشەکاندا ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون".